بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە وتارێکدا بۆ ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ هەوڵەکانی ئەمەریکای بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا ڕەت کردەوە.
وتیشی: ستراتیژییەتی سەپاندنی توندترین فشار ماوەی چەند ساڵێکە بەردەوامە و ناتوانێت لەم قۆناغەدا ڕەفتارە خراپەکانی ئێران لە ناوچەکەدا ڕابگرێت یاخود گرەنتی ئەوە بدات ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ناوەکی.
ماکرۆن ڕایگەیاند: " لەبەرئەوە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەڕیتانیا بەردەوام دەبن لە داواکانیان بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەی ڤییەنای ساڵی 2015 ."
بۆچوونی ئێوە