بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا وتی: گەمارۆکانی سەر ئێران لە بواری چەک و تەقەمەنی لە ١٨ ی ئۆکتۆبەر واتا ٢٧ ی ڕەزبەر هەڵدەوەشێنەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەنجومەنی ئاسایش لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ بەرانبەر بە مادەی حەوتی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پشت ڕاست دەکاتەوە وتی کە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئێران و لە ئەو وڵاتەوە بابەتێکە کە ئەنجومەنی ئاسایش لێکی دەداتەوە. ڕۆژی ١٨ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٠ گەمارۆی ناردنی چەک بۆ ئێران و لە ئەو وڵاتەوە هەڵدەوەشێتەوە. گەمارۆی چەک بوونی نییە و هیچ جۆرە سنوورێک دوای ئەو ڕێکەوتە ناسەپێندرێت.
بۆچوونی ئێوە