بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مرال ئاکشنر، سەرۆکی پارت یباشی تورکیا کە لە دووهەمین کۆنگرەی نائاسایی ئەو پارتە قسەی دەکرد بە ئاماژە بە سێهەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی باش وتی: پارتی باش لەلایەن منداڵانی تایبەتی ئەم نیشتمانە، کوردەکان و زازاکانەوە دامەزرا کە لە نێوان دوو مشتدا لە ژێر گوشاردا بوون.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: کەسانێک ئەو پارتەیان دامەزراند کە بە بۆنەی ناوبردن لە عەلی " خزر" و عەشق بە ئەتاتورک دوژمنی دین ناوبران. کەسانێک ئەو پارتەیان دامەزراند کە بە بێ هەر جۆرە دەستەبەندیەک پێیان وابوو کەکەماڵ مستەفا ئێمەین، براوە ئێمەین، عوسمانی ئێمەین، کۆمارییش هەر ئێمەین.
ئاکشنر وتیشی: تورکیا باش بەڕێوە ناچێت. هەر ڕۆژ زیاتر لە بێ دەسەڵاتی و کارنەزانی پارتی داد و گەشە تێدەگەین
بۆچوونی ئێوە