بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولمالیک شەنبەزادە بە وتنی ئەوەی کە دۆسیەی چەقۆسازی شاری مەلەکشاهی بۆ وەرگرتنی نیشانی جوگرافیایی پێک هاتووە، وتی: چەقۆسازی لە هونەرە خۆجەیی و کۆنەکانی شاری مەلەکشاهی لە پارێزگای ئیلام دێتە ئەژمار و مێژوویەکی کۆنی هەیە.
ناوبراو وتیشی: هونەری چەقۆسازی یان بوگدەسازی کە جیاوازی و هاوشێوەییگەلێکی لەگەڵ خنجەر و چەقۆ هەیە نزیک بە چەند سەد ساڵ لە شاری مەلەکشاهی وەکوو چەکی سارد بنەماکەی دانراوە و دوای ئەوە ئەم هونەرە وەکوو پیشەیەک لەلایەن خەڵکی مەلەکشاهییەوە پەرەی پێدرا.
بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی ئیلام زیادی کرد: شێوەی ڕواڵەتی ئەم جۆرە چەقۆیە تایبەتی ناوچەکەیە و تەواوی قۆناغەکانی چێ کرانی بە شێوە دەستی و نەریتی و بە بێ بەکارهێنانی ئامێری پیشەیی ئەنجام دەبێت.
بۆچوونی ئێوە