هەڵسوکەوتی ئەمریکا پێشێلکاری مافی نێودەوڵەتییە

سەرۆکی دەسەڵاتی داد ڕەخنەی لە بێ بەڵێنییەکانی ئەمریکا لە پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی و مافی ڕێککەوتننەکان گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی بە ڕەخنە لە بێ بەڵێنیەکانی ئەمریکا لە پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی ڕێککەوتننەکان، سیاسەتەکانی دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپیی شکست هێناو وەسف کرد.

سەرۆکی دەسەڵاتی داد بە جەخت لە سەر داواکارییەکانی ئەورووپا، بە ئەورووپییەکانیش هۆشداریی دا لە جیاتی لێدوان و دەرکردنی بەیاننامە، بەڵێنەکانی خۆیان جێ بەجێ بکەن.

ناوبراو هەروەها ئاسایی کردنەوەی پێوەندی هەندێک وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیلی نمایشتی سووکیی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانە وەسف کرد و وتی کە ئەو هەوڵە سووکانە هیچ سوودێکی بۆیان نابێت و تەنیا ستراتیژی کارامەی ئەمرۆ، بەرخۆدانی چالاک و پتەو لە بەرانبەر دوژمنانە.

News Code 34131

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =