ئەشکەوتی کەرەفتوو تۆماری جیهانی دەکرێت

نوێنەری خەڵکی سنە، دیواندەرە و کامیاران لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە شوێنگیری بۆ تۆماری جیهانی ئەشکەوتی کەرەفتوو هەواڵی دا و وتی: ئەشکەوتی کەرەفتوو لە ڕێگای تۆماری جیهانیدایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسێن فەتحی بە ئاماژە بە بەستێنە گەشتیارییەکانی ناوچەی دیواندەرە وتی: گەشتیاری مێژوویی لە کەرەفتوو بەستێنێکی لەبار بۆ گەشەی ئابووری ناوچەکەیە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەشکەوتی کەرەفتوو کۆمەلێک لە جوانیی سروشتی و هەوڵی مرۆڤە پێشووەکان بۆ زاڵ بوون بەسەر سروشت و ژیانێکی باشترە کە وەکوو یەکەم تاوەری نیشتەجێی جیهان دەناسرێت.

فەتحی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ڕوانینێکی تایبەت بە ئەو کۆمەڵە مێژووییە لە ڕابروودا نەبووە، درێژەی دا: تۆماری جیهانی کەرەفتوو لە یوونێسکۆ دەتوانێت جگە لە ناساندنی هەرچی زیاتری ئەو ناوچە، ببێتە هۆی گەشەی ژێرخانە پێوەندی و گەشتیارییەکانیش.

News Code 34128

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =