گەشتی ڕاستەوخۆی تاران و ئەستەنبۆڵ دەست پێدەکاتەوە

تورکیش ئەیرلاینز لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا لە دەست پێکردنەوەی گەشتەکانی خۆی لە ئەستەنبۆڵەوە بۆ تاران لە ڕێکەوتی ٢٥ ی سێپتەمبەری ٢٠٢٠ بەرانبەر ٥ ی ڕەزبەر هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای تورکیش ئەیرلاینز کە لە ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووەوە دوای تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گەشتەکانی خۆیی لە ئێرانەوە بۆ تورکیا و پێچەوانەکەی ڕاگرتبوو، لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا لە دەست پێکردنەوەی گەشتەکانی خۆی لە ئەستەنبۆڵەوە بۆ تاران لە ڕێکەوتی ٢٥ ی سێپتەمبەر بەرانبەر ٥ ی ڕەزبەری ١٣٩٩ هەواڵی دا.

ڕێکەوتی ڕاگەیێندراو بۆ گەشتەکان بەس هی شاری تارانە و گەشتەکانی تری ئەو کۆمپانیا بۆ شارەکانی دیکە هێشتا نادیارە.

بە پێی بەرنامەیەک کە پێشتر لەلایەن تورکیش ئەیرلاینزەوە ڕاگەیێندرابوو، گەشتەکانی ئەو کۆمپانیا فڕۆکەییە بۆ ئێران لە تورکیاوە، ٢١ گەشت لە ەهفتە بۆ تاران، ٤ گەشت لە هەفتە بۆ تەبرێز و شیراز و ٢ گەش لە هەفتە بۆ مەشهەد و ئیسفەهان بوو.

News Code 34122

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha