بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەویە ئەورووپا، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پاگەندەی ئەمریکا بۆ دەست پێکردنەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان دژی ئێرانی ڕەت کردەوە و جەختی کرد کە بەڵێنی ئەو لایەنگەلە لە ڕێککەوتن ماونەتەوە بە لابردنی گەمارۆکان درێژەی هەیە.
بورل بە ئاماژە بە بەیاننامەی ٣٠ ی گەلاوێژی یەکێتی ئەورووپا لە هەمان پێوەندیدا بیری هێنایەوە کە بە دەرکردنی فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێکەوتی ٨ ی مەی ساڵی ٢٠١٨ ی زایینی، ئەو وڵاتە بە شێوەی تاک لایەنە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی چووە دەرەوە و دوای ئەوەش لە هیچ یەکە لە چالاکییەکانی هاوپەیوەند بە ئەو ڕێککەوتنی بەشداری نەکرد.
ناوبراو بەو پێیە وتیشی: ئەمریکا ناتوانێت وەکوو بەشداربوویەکی بەرجام بێتە ئەژمار و ناتوانێت ڕێکاری گەڕاندنەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان لە ژێر ناوی بڕیارنامەی ٢٢٣١ بەکار بهێنێت.
بۆچوونی ئێوە