بەیاننامەی ترۆئیکای ئەورووپا لەسەر شکستی ئەمریکا لە میکانیزمی پەلەپیتکە

سێ وڵاتی ئەورووپی بەشدار لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە شکستی ئەمریکا لە چالاک کردنەوەی میکانیزنی پەلەپیتکە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێ وڵاتی بریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا(ترۆئیکای ئەورووپا) بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە هەوڵەکانیئەمریکا بۆ چالاک کردنەوەی میکانیزمی پەلەپیتکە ڕایانگەیاند: ئەمڕۆ، ٣٠ ڕۆژ بە سەر هەوڵی ئەمریکا بۆ چالاک کردنەوەی میکانیزمی پەلەپیتکە تێپەڕیوە. ئەو میکانیزمە ئیزن دەداتە بەشداربوویەکی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دوابەدوای گەڕاندنەوەی گەمارۆ چەند لایەنەکان دژی ئێران کە لە ساڵی ٢٠١٥ بە پێی ڕێککەوتننامەی ٢٢٣١ ی پەسەند کراوی ئەنجومەنی ئاسایش هەڵگیرابوون، بێت.

لە درێژەی ئەو بەیاننامە هاتووە: ترۆئیکای ئەورووپا هۆشداریی دەدات کە ئەمریکا بەدوای چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ٨ ی مەی ساڵی ٢٠١٨ چی دیکە بەشداربووی ئەو ڕێککەوتنە نییە. لە ئەنجامدا، ڕاگەیێندراوی پاگەندەیی لە ژێر ناوی پاراگرافی ١١ ی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی ئەنجومەنی ئاسایش کە ئەمریکا ئەوەی بە بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ناردووە، بە پێی هیچ یاسایەک نییە. دوابەدوای ئەوەش، هەر بڕیارێک و هەوڵێک کە بە پێی ئەو ڕەوتە یا پاشهاتەکانی بدرێتش هەر هیچ کاریگەریەکی یاسایی نییە.

سێ وڵاتی ئەورووپی لە درێژەدا لەسەر بەڵێنی خۆیان بە پاراستنی یەکپارچەیی ئەنجومەنی ئاسایش جەختیان کرد و زیادیان کرد: ترۆئیکای ئەورووپی بە بەڕێوە بردنی تەواوی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی ئەنجومەنی ئاسایش کە بە پێی ئەوە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ساڵی ٢٠١٥ واژۆ کرا، پێبەند دەبێت.

News Code 34116

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =