بێ گومان هۆکارەکانی شەهادەتی سەردار سولەیمانی دەکوژین

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ڕوو لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: بەڵێنی ئێمە بۆ تۆڵەسەندنەوە جیدیە و گومانی تێدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی هاوبەشی ئەرکانی فەرماندەیی گشتی سوپا جەختی کرد: ئاغای ترامپ، گومان مەکە کە ئێمە تۆڵە دەسێنینەوە.

 زیادیشی کرد: ئێمە شەرەفمان هەیە و جوامێرانە و دادپەروەرانە تۆڵە دەسێنینەوە هەر بۆیە لە عین الاسد دا سەربازانی ئێوەمان نەکردە ئامانج. ئێمە ئەوانە دەپێکین کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ڕۆڵیان بووە لە شەهادەتی سەردار حاجی قاسم سولەیمانی.

 ئەوەشی وت کە ئێوە وا بیر دەکەینەوە کە ئێمە لە بەرانبەر خوێنی برای شەهیدمان ژنە باڵوێزێک لە ئەفریقای باشوور دەکەینە ئامانج؟

جەختیشی کرد کە ئەمریکاییەکان دەبێ بزانن کە لە پرسی تیرۆری ناجوامێرانەی سەردار سولەیمانیدا هەر کەس دەستی بووبێت، ئێمە دەیپێکین و ئەمە پەیامێکی جدیە.

سەردار سەلامی رایگەیاند: ئێوە لە حاڵێکدا کە خۆتان گیرۆدەی هەزاران کێشەی ناخۆیین هەڕەشەی هێرشی هەزار ئەوەندەیی لە ئێمە دەکەن. بەڵام ئێمە کاتێک کە لە عین الاسدمان دا ئامادە بوون کە ئەگەر ئێوە وڵامتان دایەوە ، دەسبەجێ بەو سەدان مووشەکەی کە ئادەمان کردبوو، هەموو ئەو ئامانجە دیاری کراوانە کاول بکەین.

 ڕاشیگەیاند کە هەر ئێستاش ئەگەر بچووکترین زیان بە ئێرانیەک بگەیێنن ئێمە ڕیشەتان دەردێنین.

ئەوەشی وت کە ئەم هەڕەشانە جدیە و ئێمە شەڕە قسە ناکەین و هەموو شتێک لە مەیدانی کردەوەدا دەردەخەین.

News Code 34102

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =