بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێ وڵاتی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند کە پێبەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێرانین و هەڵپەساردنی گەمارۆکانی سەر ئێران دوای 20 ی سێپتەمبەریش هەر درێژەی دەبێت.
ئەو سێ وڵاتە ئەوروپییەکان لە هەمان کاتدا هەر جۆرە بڕیار یان هەنگاوێک بۆ زیندوو کردنەوەی گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئێرانیان نایاسایی وەسف کرد.
ئەمریکا پاگەندەی زیندوو کردنەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان دژی ئێران لە 20 ی سێپتەمبەرەوەی کردبوو.
بۆچوونی ئێوە