بەرزبوونەوەی لە سەدا ٨٩ی بایەخی ڕیاڵی کاڵای قاچاخی دەست بەسەردا گیراو

جێگری فەرماندەی ئینتزامی کوردستان ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵ تا ۲۲ی گوڵان بە نیسبەتی ماوەی هاوشێوەی لە ساڵی ڕابردوو بایەخی ڕیاڵیی کالاگەلی قاچاخی دەستبەسەردا گیراوە لە پارێزگا لە سەدا ٨٩ بەرزبوونەوەی بووە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، جەعفەر ئاژەنگ لە دووهەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پلانداڕێژی، هاوئاهەنگی و چاوەدێریی ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراوی پارێزگا کە لە هۆڵی شوهەدای دەوڵەتی پارێزگاری بەڕێوەچوو، ئاماژەی بە هەوڵ و داپەڕەکانی هیزی ئینتزامی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ٢٢ی مانگی گوڵان کرد و وتی: لەم ماوەیەدا بە نیسبەتی ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ئاستی بەرهەمە نەوتییە دەستبەسەرداگیراوەکان لە سەدا ۶۸۷ بەرزبوونەوەی بووە.

ناوبراو ڕایگەیاند: لە بواری قاچاخی مادەی کحوڵ، وەک کاڵایەکی قاچاخ کە لە خۆیدا ڕێخۆشکەری سەرهەڵدانی زۆربەی تاوان و توندوتیژییەکانی ناو کۆمەڵگایە، بەرزبوونەوەی ۹۷ لە سەدیمان لەو ماوەیەدا بووە.

جێگری فەرماندەی ئینتزامی کوردستان زیادی کرد: چەکگەلی شەڕی گیراوەش بەرزبوونەوەی ۱۴۵ لە سەدی بووە، جگەرە قاچاخکراوە گیراوەکانیش لە سەدا ٤٤٠ بەرزبوونەوەی بە خۆوە دیوە.

ئاژەنگ ئاستی بەرزبوونەوەی برنجی قاچاخی لە سەداسەد خوێندەوە و وتیشی: لە مانگێک و ۲۲ رۆژ کە لەمساڵ تێدەپەڕێت، ئاستی کەرەسە مەکیاژییە دەستبەسەرداگێراوەکان لە سەدا ٢٤٩ و دەوا و دەرمانەکان لە سەدا ۵۴۴ و ئاژەڵ لە سەدا ۱۰ بە نیسبەتی ساڵی هاوشێوەی پارکە بەرزبوونەوەی بووە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ژمارەی ئۆتۆمبیلە گیراوەکان کە هەوڵی گواستنەوەی کاڵای قاچاخیان داوە بە نیسبەتی ماوەی هاوشێوەی پارەکە لە سەدا ۱۰ بەرزبووەتەوە.

جێگری فەرماندەی ئینتزامی کوردستان زیادی کرد: دۆسیە پێکهاتووەکان بۆ تاوانبارانی قاچاخی باڵای ۱۰۰ میلیۆن تمەن بایەخی ماڵی لێ‌گیراوەش لە سەدا ١٠ بەرزبووەتەوە و ژمارەی دەستەوتاقمە هەڵوەشاوەکانیش لەو ماوەیە لە سەدا ٤٠ بەرزبوونەوەی بە خۆوە دیوە.

جەعفەر ئاژەنگ لە کۆتاییدا وتی: بایەخی ڕیاڵی کۆی کاڵا قاچاخە دەستبەسەرداگیراوەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا رۆژی ٢٢ی گوڵان بە نیسبەتی ماوەی هاوشێوەی پارەکە لە سەدا ٨٩ بەرزبوونەوەی بووە.

News Code 3410

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =