بازاڕچە سنوورییەکانی کوردستان و کرماشان ڕێکدەخرێن

بە پێی پەسەند کراوی ئەنجومەنی گەشە و ئاسایشی سەقامگیر، ئاییننامەی ڕێکخستنی بازاڕچە سنوورییەکان لە سێ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کرماشان و کوردستان بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نادر سادقی جێگری هەماهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕایگەیاند: بە پێێ پەسەند کراوی ئەنجومەنی گەشە و ئاسایشی سەقامگیری ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای وڵات و بە ڕاگەیاندنی گومڕوک، وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی و بانکی ناوەندی ئاییننامەی ڕێکخستنی هەناردە و هاوردەی کاڵا لە بازاڕچە سنوورییەکان ناسراو بە کۆڵبەری لە سێ پارێزگای سنووری ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کرماشان و کوردستان بەڕێوە دەچێت.

سادقی وتیشی: وا بڕیار دراوە کە ئیدارەی پارێزگارییەکان و لێژنەی ناوەندی بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراو، لە سەر ڕەوتی بەڕێوە چوونی ئەو پەسەند کراوە چاوەدێری بکەن و هیوادارین بە بەڕێوە چوونی تەواوی ئەو ئاییننامە بەشێکی بەرچاو لە کێشەی کۆڵبەرەکانی پارێزگا چارەسەر ببێت.

News Code 34094

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =