وەفدێکی بریتانیایی سەردانی کوردستانی سووریایان کرد

وەفدێکی بریتانیایی بە سەرۆکایەتی مارتین لوگدن، نوێنەری تایبەتی بریتانیا لە کاروباری سووریا لەگەڵ کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دیداریان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەفدێکی بریتانیایی بە سەرۆکایەتی مارتین لوگدن، نوێنەری تایبەتی بریتانیا لە کاروباری سووریا لە سەردانێکدا بۆ کوردستانی سووریا لەگەڵ کومیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دیداریان کرد.

ئەو لێژنە بریتانیاییە دوای ئەوەی کە لەلایەن بەرپرسانی ئەو هەرێمەوە پێشوازیان لێ کرا لە قامیشلۆ و لە پشت دەرکە داخراوەکاندا گفتوگۆیان کرد وکە بە پێی هەواڵەکان، بەرەنگار بوونەوەی داعش و ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرووی ئەو بابەتانەوە بوو.

سەرۆکی کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە ئاماژە بە ئەو دیدارە وتی: بریتانیا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕۆڵێکی گرینگی هەبووە. جگە لە ئەوە، بریتانیا بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا لە چوارچێوەی ڕێسا نێودەوڵەتی و دیمۆکراتیکەکانیش ڕۆڵی گرینگیان هەبووە.

News Code 34086

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =