هەموو وڵاتەکان دەبێ گەمارۆکان لەسەر ئێران جێبەجێ بکەن

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە نووسینی یادداشتێک لە گۆڤاری فیگارۆ پاگەندەی کرد کە هەموو وڵاتەکان ئەبێ پێبەندی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان دژی ئێران بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە یادداشتێکدا کە لە ڕۆژنامەی لۆفیگارۆ چاپی پاریس بڵاو بووەوە، نووسی: ڕۆژی ٢٠ ی ئووت من لە ئیختیاری ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم گەمارۆکان دژی ئێران کە بە هۆی بڕیارنامەی ٢٢٣١  هەڵپەسێردرابوون، کەڵک وەرگرت.

لە درێژەی ئەو یادداشتە هاتووە: زیندوو کردنەوەی ئەو گەمارۆیانە هەرگیز ڕێگای یەکەمی ئەمریکا نەبووە، بەڵام ئەو گەمارۆیانە بەزوویی دەگەڕێنەوە، سەرجەم وڵاتەکانیش دەبێ بەڕێوە ببەن. کارێک جگە لە ئەوە، دەسەڵات و هێزی ئەنجومەنی ئاسایش لاواز دەکاتەوە و دەتوانێت بەڕێوە بردنی دڵخوازی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بکاتە کارێکی ئاسایی.

پەمپێئۆ بە پاگەندەی ئەوەی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەبووە هۆی گۆڕان لە هەڵسوکەوتی ئێران لە ناوچەکە، وتی: سەرۆک کۆمار ترامپ دەزانێت کە تەنیا زیاترین گوشار و نەک سازش دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕینی هەڵسوکەوت. هەر بۆیە ئەمریکا گەمارۆی ئابووری بێ وێنەیەکی دژی ئەو وڵاتە سەپاندووە.

News Code 34076

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha