بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: درۆبێژی هەمیشەیی(مایک پەمپێئۆ) بە داڕشتنی هۆشداریی درۆیی، دۆناڵد ترامپی بەلاڕێ برد تا دوژمنی ژمارەی یەکی داعش تیرۆر بکات.
ناوبراو جەختی کرد: ئێستاکە، ناوبراو هەوڵ دەدات تا لە ڕێگای هۆشداریی درۆیی جیدی، ترامپ نوقمی دایکی زەلکاوەکان بکات و فریوی بدات.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی لە کۆتاییدا نووسی: کاتی بەخەبەر هاتنەوەیە.
شیاوی باسە لەم دواییەدا گۆڤاری پولیتیکۆ لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کرد کە ئێران بڕیاری داوە بۆ تۆڵە کردنەوەی تیرۆری سەردار سولەیمانی، باڵویزی ئەمریکا لە ئەفریقای باشوور کە پێوەندیەکی زۆر نزیکی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ هەیە تیرۆر بکات.
بۆچوونی ئێوە