زایۆنیزم بە شێوەیەکی نوێ وڵاتانی کەنداوی فارس داگیر دەکات

ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی نائەمنیی تەنیا دەسکەوتی ڕژێمی زایۆنی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی لە کاردانەوە بە واژۆی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و بەحرەین، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: وەزیرانی ئیمارات و بەحرەین لە سیرکی ترامپ یاریان کرد. زایۆنیزم کە دوێنێ بەشێک لە خاکی عەرەبیی داگیر کرد، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی نوێ وڵاتانی کەنداوی فارس داگیر دەکات.

ناوبراوی جەختی کرد: ڕێککەوتن لەگەڵ میسری گەورە، هیچ کێشەیەکی بۆ ئیسرائیل چارە نەکرد، ئیمارات و بەحرەین کە بە قەد دوورگەیەکی میسریش نابن. نائەمنی تەنیا دەسکەوتی ئیسرائیلە.

News Code 34074

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =