نووری مالیکی: پێویستە پەیوەندی ئێران وعێراق زیاتر پەرە بسێنێت

ڕوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران لە دیدار لەگەڵ نووری مالیکی وتی: ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا لە ژێر کاریگەری پێوەندی برادەرانە و نزیک و دراوسێتی ئێران و عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ ی خەرمانان دکتۆر ویلایەتی لەگەڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و بەرپرسی گشتی پارتی دەعوەی عێراق دیداری کرد.

دوو لایەن لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانیدا قسەیان کرد و ویلایەتی نووری مالیکیی وەکوو یەکێک لە دۆستە شۆڕشگێڕەکان لە بەرەوپێش بردنی بەرژەوەندی خەڵکی عێراق وەسف کرد و دیدارەکەی خۆیی لەگەڵ ناوبراو زۆر ئەرێنی وەسف کرد.

دکتۆر ویلایەتی هەروەها هیوای خواست سیاسەتوانە عێراقییەکان لە دەوڵەت  نوێ بە سەرۆک وەزیریی مستەفا کازمی بتوانن هەنگاوی باش لە رێگای چارەسەریی  کێشەکانی عێراق و ناوچەکە هەڵبگرن.

دکتۆر ویلایەتی و نووری مالیکی لە ئەو دیدارە لەسەر پێداویستی گەشەی زیاتر لە ڕابردووی پێوەندییەکانی دوو وڵاتە لە سێبەری پێوەندی مێژوویی چوار هەزار ساڵەی دوو نەتەوەی ئێران و عێراق و هاوبەشییە فراوانە فەرهەنگییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە جەختیان کرد.

News Code 34067

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =