بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی مەجلیسی دیمۆکراتیکی سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕەوتی دانوستانەکان بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا وتی: تا ئێستا کۆنگرە و کۆبوونەوەی زۆر لە سەر پرسی قەیرانی سووریا لەوانە کۆبوونەوەی ژێنێف بەڕێوە چووە، بەڵام هیچیان نەگەیشتوونەتە ئەنجام.
ناوبراو هۆکاری ئەوەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە وڵاتانی بەشدار لە ئەو دەستە کۆبوونەوەگەلە وڵاتنێکن کە قەیرانی سووریایان دروست کردووە و قووڵتری دەکەنەوە.
ئیلهام ئەحمەد لە درێژەدا وتیشی: تا ئێستا کۆنگرە و کۆبوونەوەی زۆر لە سەر پرسی قەیرانی سووریا لەوانە کۆبوونەوەی ژێنێف بەڕێوە چووە، بەڵام هیچیان نەگەیشتوونەتە ئەنجام. هۆکارەکەشی ڕوانینی دەوڵەتی ناوەندی سووریا بە قەیرانی ئەو وڵاتە وەکوو ڕەوتێکی کاتی و گەڕانەوە بۆ دۆخی پێش ٢٠١١ یە.
ناوبراو ڕاشگەیاند کە دانوستان لەگەڵ حکوومەت زۆ سەختە بەڵام ئامادەی دانوستان لە سەر هەموو بابەتەکانین.
بۆچوونی ئێوە