پێکوتەی ئێرانی کۆرۆنا لە قۆناغی تاقی کردنەوەی مرۆڤی

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران ڕایگەیاند: پێکوتەی ئێرانی کۆرۆنا قۆناغە سەرەتاییەکانی تەواو کردووە و چووتە قۆناغی تاقی کردنەوە لەسەر مرۆڤ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلیل کوهپایەزادە بە ئاماژە بە ئەوەی کە لێکۆڵەرانی ئەو زانکۆیە خەریکی هەوڵ دان بۆ بەهەمهێنانی ئەو پێکوتەن، زیادی کرد: هیوادارین ئەو چالاکیانە ئەنجامی باشیان هەبێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا قۆناغی جیاوازی هەیە، زیادی کرد: قۆناغی سەرەتایی تاقی کردنەوەی پێکوتەی ئەو نەخۆشییە سەرکەوتوو تەواوی بووە و هیودارین لە مانگەکانی داهاتوو تاقی کردنەوەی پێکوتەکە لە سەر مرۆڤیش سەرکەوتوو کۆتایی بێت، تا ئەو دەستکەوتە گرینگە بکەوێتە بەر دەستی سیستەمی تەندروستی وڵاتەوە.

News Code 34038

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =