هەڵوێستی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیل

ئەندامێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەڵوێستی هەرێم سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی خستە ڕوو.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئیدریس شەعبان , ئەندامی پارتی دیمۆکرات سەبارەت بە دروست کردنی پەیوەندی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسرائیل وتی: هەرێم پەیڕەوی بەغدایە.

  ئیدریس شەعبان جەختی کرد: هەندێ کەسایەتی سیاسی و نوێنەرانی پەرلەمان هەوڵ دەدەن هەرێمی کوردستان تۆمەتبار کەن بەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە بەڵام لە ڕاستیدا ئێمە پەیڕەوی دەوڵەتی ناوەندی عێراقین لەو بابەتانەدا و بەشێکین لە سیاسەتی عێراق.

 سەبارەت بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی نێوان هەندێ وڵاتی عەرەبی و ئیسرائیلیش  وتی: ئەوە پەبوەندی بە سیاسەتی خودی ئەو وڵاتانەوە هەیە.

News Code 34031

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =