سزای 10ساڵ زیندان بۆ پەرلەمانتارێکی کوردی تورکیا

ڕەمزیە توسون، نوێنەری کوردی ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا بە ١٠ ساڵ زیندانی سزا درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەمزیە توسون، نوینەری کوردی ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا لە پارتی دیمۆکراتیکی گەلان (هەدەپە) بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان بە ١٠ ساڵ زیندانی سزا درا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لقی ٥ ی دادگای سزای ئامەد لە کۆبوونەوەی شوێنگیری ئەو دۆسیە، توسونی بە کار کردن لە بەرژەوەندی پەکەکە تاوانبار کرد و ناوبراوی بە ١٠ زیندانی سزا دا.

پارێزەری توسون لە لێدوانێکدا بە ڕەت کردنەوەی ئەو تۆمەتگەلە بە توسون، ڕایگەیاند: ڕەمزیە توسون بێ تاوانە و داوای دەرکردنی دەنگی بێ تاوانی ناوبراو دەکەین. ئەمە لە حاڵیکدایە کە دادگا ناوبراوی بە ١٠ ساڵ زیندانی سزا داوە و ئەوی لە چوونە دەرەوە لە تورکیا قەدەغە کردووە. ناڕەزایەتییەکانمان بە ئەو سزایە درێژە دەدەین.

News Code 34027

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =