سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە شاری سلێمانی

سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بڕیارە چەندین کۆبونەوەی دیدار ئەنجام بدات.

بە پێی ڕلپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, بڕیارە لە سەردانەکەیدا بۆ سلێمانی و هەڵەبجە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق چاوی بە بەرپرسانی ئیداری هەردو پارێزگاکە بکەوێت و پێکەوە گفتوگۆ لەسەر کێشە و گرفتەکانی هەردو پارێزگاکە بکەن.

بڕیاریشە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 3:30 خولەک، مستەفا کازمی بچێتە هەڵەبجە و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری پارێزگاکە کۆببێتەوە و دواتر سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە بکات.

هەر لەو سەردانەیدا بڕیارە کازمی چاوی بە بەشێک لە کەسوکاری قوربانیانی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە بکەوێت و دوای تەواوبونی سەردانەکەی کاتژمێر 4:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ  دەگەڕێتەوە سلێمانی و لەرێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە کۆتایی بە سەردانەکەی دەهێنێت بۆ هەرێمی کوردستان.

News Code 34018

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =