ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق بۆ ۲۰۰۰ کەس کەم دەکەینەوە

سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌یه‌کی زۆر کورتدا ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌ عێراق که‌مده‌کاته‌وه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,که‌مێک پێش ئێستا دۆناڵد ترا‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: "له‌ماوه‌یه‌کی زۆر کورتدا ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق بۆ دوو هه‌زار سه‌رباز که‌مده‌که‌ینه‌وه‌.
پێشتریش ژنەراڵ کێنیپ مەککێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمه‌ریکا رایگەیاند: بڕیاری کەمکردنەوەی هێزەکانیان لە عێراق بەهۆی بڕوابوونی وڵاتەکەی بەرزبوونەوەی توانای هێزە عێراقیەکان کە بتوان بەشێوەیەکی سەربەخۆ ئەرکەکانیان راپەڕێنن.
هاوکات ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند: فەرماندەیی ناوەندی وڵاتەکە بڕیاری داوە پێش کۆتایی ئەم مانگە ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق کەم بکاتەوە.
 

News Code 34016

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =