سەردانی مستەفا کازمی بۆ زاخۆ

کەمێک پێش ئێستا، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە زاخۆ و بڕیارە سەردانی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بکات و دواتر لەگەڵ پارێزگاری دهۆک کۆببێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە هاوڕێی  وەزیرانی دەرەوە، بەرگری ، نەوت ، کۆچ وکۆچبەران و چەندین بەرپرسی دیکەی حکومەتی فیدراڵی، بەفڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای هەرێمەوە پێشوازی لێکرا.

لە سەردانەکەیدا مستەفا کازمی، لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کوردستان کۆبوەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ، بڕیارە کازمی لە سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای دهۆک، سەردانی خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل لە قەزای زاخۆ بکات ، لە نزیکەوە سەردانی چەند شوێنێکی دیکەش دەکات کە پەیوەندیدارن بەکێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و لەماوەی رابردودا خاڵی ناکۆکی نێوان هەردو لایەن بوە.

هاوکات، سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیاند، مستەفا کازمی سەردانی هەر دوو پارێزگای دهۆک و سلێمانی دەکات و چاوی بەبەرپرسانی ئەو دوو شارە دەکەوێت. چاوەڕێش دەکرێت سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بکات و دواتریش سەردانی سنووری باشماخ بکات.

News Code 34014

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =