مستەفا کازمی گەیشتە هەرێمی کوردستان

کەمێک بەرلەئێستا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، خۆی و شاندی هاوڕێی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە هاوڕێی  وەزیرانی دەرەوە ، بەرگری ، نەوت ، کۆچ وکۆچبەران و چەندین بەرپرسی دیکەی حکومەتی فیدراڵی، بەفڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای هەرێمەوە پێشوازی لێکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکان، کازمی سەردانی خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل دەکات لەزاخۆ، لەنزیکەوە سەردانی چەند شوێنێکی دیکەش دەکات کە پەیوەندیدارن بەکێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و لەماوەی رابردودا خاڵی ناکۆکی نێوان هەردو لایەن بوە.

سەردانی هەردوو پارێزگای دهۆک و سلێمانی دەکات و چاوی بەبەرپرسانی ئەو دوو شارە دەکەوێت.

هاوکات، سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیاند، مستەفا کازمی سەردانی هەردوو پارێزگای دهۆک و سلێمانی دەکات و چاوی بە بەرپرسانی ئەو دوو شارە دەکەوێت.

News Code 34009

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =