بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی هەواڵەکان لە سەرۆکایەتی پۆلیسی ئامەد، نیهاد تووران، ئەمیری گرووپی تیرۆریستی داعش لە ئامەد لەلایەن هێزەکانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆری ئامەدەوە دەستگیر کرا.
نیهاد کە پێشتر لە لایەن دادگای ئامەدەوە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپی تیرۆریستی بە ٦ ساڵ و ٣ مان زیندانی سزا درابوو، دوێنێ سەرلەبەیانی دوابەدوای ناسینەوەی شوێنی خۆحەشاردانی ناوبراو لە ئامەد لە هەڵمەتێکدا لە ناوەندی کایاپینار لە شاری ئامەد دەستگیر کرا و بۆ ناوەدنی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆری پۆلیسی ئەو شارە گواسترایەوە.
بۆچوونی ئێوە