ئێران و تورکیا هاوکارییان دژی تیرۆریزم زیاتر دەکەن

کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا جەختیان کرد کە دژی تیرۆریزم ئاستی هاوکارییان زیاتر پەرەپێدەدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, شەشەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای هاوکاری ئێران و تورکیا بەڕێوە چوو و لە کۆتاییدا دوو وڵاتەدا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەسەر بەردەوامی و پەرەپێدانی هاوکارییە دوو لایەن جەختیان کرد.

شەشەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای هاوکاری کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرۆک کۆماری دوو وڵاتەکە ڕۆژی سێشەممە بە میوانداری تاران و بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوە چوو.

 لە کۆتاییدا دوو وڵاتەکە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە کە جەختی لە سەر بەردەوامی و پەرەپێدانی هاوکارییە دوو لایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی تاران و ئەنقەرە بۆ دابینی بەرژەوەندی هاوبەش دەکاتەوە .

News Code 33990

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha