دوایین ئاماری کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا

هاوسەرۆکی کومیتەی تەندروستی بەڕێوەبەری خۆسەری کوردستانی سووریا لە گیان لەدەست دانی ٢ کەس بەهۆی کۆرۆنا و ناسینەوەی ٦٥ تووشبوونی نوێ بە ئەو ڤایرۆسە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەواڵی دا.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جیوان مستەفا، هاوسەرۆکی کومیتەی تەندروستی بەڕێوەبەری خۆسەری کوردستانی سووریا بە ئاماژر بە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا وتی: بە گیان لەدەست دانی ٢ کەسی دیکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بەهۆی کۆرۆنا، ئاماری گیان لەدەستداوان لە ئەوێ بۆ ٤٢ کەس بەرز بووەوە.

مستەفا لە درێژەشدا ڕایگەیاند: هەروەها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٦٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە کە زیاترینیان بە ١٦ حاڵەتەوە لە دێرک و کەمترینیان بە یەک حاڵەتەوە لە تربەسپی و ڕمێڵان بووە.

News Code 33973

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =