ئەمریکا ناتوانێ دانوستان بە سەر ئێراندا بسەپێنێت

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: گەلی ئێران هەرگیز لەو خەسارەی کە گەمارۆکانی ئەمریکا بەسەریدا هێناویە خۆش نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە لە دیدار گەڵ ئیگنازیۆ کاسیاس، وەزیری دەرەوەی سویس دیداری کرد.

قاڵیباف لەو دیدارەدا وتی: گەلی ئێران بە هۆی گەمارۆوە زاڵمانەکانەوە ڕەش بینە لە ئەمریکا هەر بۆیە ئەمریکا هەرگیز ناتوانێ دانوستان بە سەر ئێراندا بسەپێنێت.

ئەوەشی وت کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە چوارچێوەی بنەماکانی خۆی هاوکاری تەواوی لە گەڵ وڵاتن هەیە بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا دژی هەر جۆرە چەوساندنەوەیەکە و دانوستان نەکردنیشی لە گەڵ ئەمریکا بە هۆی ڕوانگەی خۆسەپاندنی ئەوانە.

ڕاشیگەیاند کە گەلی ئێران هەرگیز لەو خەسارانە خۆش نابێت کە بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە بەری کەوتووە.

 جەختیشی کرد کە ئەورووپا نابێت بکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەمریکا و دەبێ سەربەخۆ بێت و ئەرووپای سەربەخۆ ئەو دەفرایەتییەی هەیە کە لە گەڵ ئێران پەیوەندی ئاسایی ببێت.

News Code 33959

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =