دەسەڵاتی ئێران بووەتە هۆی دابەزینی پێگه‌ی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین

ئەنجومەنی سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا لە شرۆڤەیەکدا ئاماژەی بە شەڕی ساردی رۆژهەڵاتی ناڤین کرد و نووسی کە ئەم بارودۆخە بە هۆی نفووزی ئێران بووەتە هۆی کەمڕەنگبوونەوەی دەسەڵاتی ئەمریکاییەکان لە ناوچەدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، توێژینگەی ئەمریکایی ئەنجومەنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە یادداشتێکدا ئاوری لە هەڵوێستی ئێران و عەرەبستان و ڕکابەریی نێوان ئەم دوو وڵاتە داوەتەوە و دەنووسێت: دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەدا بووەتە هۆی دابەزینی نفووزی ئەمریکا.

بە بڕوای نووسەری ئەم یادداشتە زۆربەی گەمەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین لە نێوان دوو مۆرەی ئێران و عەرەبستاندا دەگەڕێت و هۆکاری سەرەکیی گۆڕانکارییەکانی ئەم ناوچەیە لێک‌دابڕانی ئەو دوو وڵاتەیە.

لەم یادداشتەدا ئەو یارییە بە "شەڕی ساردی رۆژهەڵاتی ناڤین" ناوی لێ‌براوە کە لە لە ساڵی ۲۰۰۳ بە داگیرکرانی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە دەستی پێ‌کردووە و تا ئێستا درێژەی بووە.

ڕێکخراوی توێژینەوەیی ئەمریکایی لە درێژەدا دەنووسێت: لە مانگەکانی دواییدا شەڕی یەمەن خاڵی سەرکاوی هێزنواندنی دوو وڵاتی عەرەبستان و ئێران بووە، بەڵام بەوەشەوە شاهیدی ئەوە بووین کە لەمناوە دەسەڵاتی ئێران بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ناوچەدا بدۆڕێنێت.

بە بڕوای نووسەرانی ئەم یادداشتە ئێران لە ساڵانی دواییدا بە شێوەیەکی بەرچاو لە ناو وڵاتانی درواسێیدا نفووز و دەسەڵاتی سەخت و نەرمی هەیە و ئەمەش بووەتە هۆی تەریککەوتنی ئەمریکا لەو وڵاتانەدا.

نووسەران ئیدعا دەکەن کە هەڵوێستی لاوازی ئەمریکا لە سووریا بووەتە هۆی نفووزی ئێران لە سووریا و بە واتایەکی دیکە ئەو وڵاتەی داگیرکردووە!

News Code 3394

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =