مافی گەلی کورد لەبیر ناکرێت

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد کە مافی خەڵکی هێژای ناوچەی کوردی لە پشتیوانی کردنی هێزە گیانفیداکان لە بیر ناکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی بە بڕیارێک نوێنەری خۆی لە کوردستان گۆڕی و لە جێگای حوجەتولئیسلام حسێنی شاهروودی، حوجەتولئیسلام شێخ عەبدولڕەزا پوور زەهەبی دانا.

لە نامەی ناساندنی شێخ عەبدولڕەزا پوورزەهەبی وەک نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران لە کوردستان، ئایەتوڵڵا خامنەیی وتوویانە: مافی گەورەی خەڵکی هێژای ناوچەی کوردی لە پشتیوانی کردنی هێزە گیانفیداکان و هاوکاری لە گەڵ ئەوان چ لە شەڕی سەپێندراو و چ لە بەرەنگاریی دژە شۆڕشەکان، لە بیر ناکرێت.

 جەختیشیان کردووە کە ئیمان بە ئیسلام و خۆشەویستی ئەهلی بەیتی پێغەمبەر (د.خ) و وەفاداری بە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران تایبەتمەندی بەرچاوی ئەم خەڵکە ئازیزەیە.

 ڕێبەری هەروەها بە حوجەتولئیسلام پوورزەهەبی سپاردووە کە ڕێز لە مامۆستایانی ئایینی بگرێت کە ئەزمونی نەجیبانەیان لە گۆڕەپانە جیاجیاکاندا تێپەڕاندووە و بە باشی هەموو چین و توێژەکانی خەڵک لە سوننە و شیعە رابگرێت.

News Code 33909

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =