هەڕەشەی ئەردۆغان لە پارێزەرە کوردەکان

سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بە هەڕەشە لە پارێزەرە کوردەکانی تورکیا، سەبارەت بە قبووڵ کردنی دۆسیەی ئەو تاوانبارانە کە تاوانیان تیرۆرە هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە مەرگی ئێبرۆ تیمتەک پاش ٢٣٨ ڕۆژ ماگرتن لە خواردن لە زیندان و ڕەخنە لە هەڵوێستەکانی ناوەندی پارێزەرانی ئەستەنبۆڵ سەبارەت بە ئەو مەرگە، وتی: دەمەوێت نیگەرانی خۆم لە کارەکانی ناوەندی پارێزەران دەرببڕم. دەوڵەت بۆ گۆڕینی بڕیاری ئەو کەسانە کە بۆ پاڵپشتی لە بکوژەکانی دادستێن سەلیم کەراز دەستیان دابووە مانگرتن لە خواردن، هەر کارێک کە لە دەستیان هات، ئەنجامیان دا. هەڵکردنی وێنەی زیندانیەک کە دەستی داوەتە پاڵپشتی لە بکوژەکانی دادستێنی تورکیاوە بەهیچ لەونێک قبووڵ ناکەین.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە ئەردۆغان لە درێژەی لێدوانەکەی خۆیدا وتی: بێ گومان کەسانێک کە پارێزەریی تیرۆریستەکان قبووڵ دەکەن خۆیانش رێگای تیرۆریزم دەگرنە بەر؛ ئەگەریش ئەو کارە بکات تاوانەکەی دەدات. لە هیچ کوێی جیهان ئیزنی ئەو کارە نادەن. لە ڕۆژانی داهاتوو ئەو ڕێگا خوێناویە کە لە پارێزەر بوونەوە دەگاتە تیرۆریست بوون دەبچرین. تەنیا ئیدئۆلۆژی سیستەمی دادوەری ئەبێ دادوەری بێت.

News Code 33900

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =