بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبێعی وتەبێژی دەوڵەت نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بە وتنی ئەوەی کە ستەمکاران لە نەریتەکانی خودا و سیاسەتەکانی کەسایەتییە پاکەکان تێناگەن، جەختی کرد: ئێمە دڵنیاین کە سیاسەتی گەمارۆ و گوسار لەسەر خەڵک بەزوویی لەگەڵ شکستێک بەرەوڕوو دەبێتەوە کە هەر لە ئەمڕۆوە نیشانەکانی دیارە.
وتەبێژی دەوڵەت وتیشی: ئەوە بە هەڵکەوت نییە کە پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شکست خواردووترین وەزیری مێژووی ئەو وڵاتەیە و ئەوە نیشانەی شکستی زیاترین گوشارە.
ڕەبێعی وتی: ئەمریکا ئەبێ بزانێت زیاترین گوشار ئەزموونێکی شکست خواردوویە و ئەو مانۆڕە نوێیەش هیچ شتێکی نوێی نییە.
بۆچوونی ئێوە