سیاسەتەکانی ئەردۆغان دژی کورد ئەبێ کۆنترۆڵ بکرێت

ئۆلدێر مامدۆف، ڕاوێژکاری سیاسی پەرلەمانی ئەورووپا دەڵێت پکاتی ئەوە هاتووە کە سیاسەتە دژە کوردییەکانی ئەردۆغان کۆنترۆڵ بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئۆلدێر مامدۆف، ڕاوێژکاری سیاسی پەرلەمانی ئەورووپا، لە یادداشتێکدا لەسەر هەڵوێستەکانی یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە کوردەکان نووسی: لە ڕوانگەی ئەورووپییەکانەوە، لە پاڵ هاوڕێیی بەربڵاوی جیهانیان بۆ کوردەکان و لۆبی هێزی پاڵپشتی کوردەکان، ئەبێ یەکپارچەیی خاک و سەروەری وڵاتگەلێک وەکوو تورکیا و سووریا کە کوردی تێدایە، بپارێزرێت.

ناوبراو لە یادداشتەکەی خۆیدا کە لە گۆڤاری ئەمریکەن کنزرواتیڤ بڵاوی کردووەتەوە، هۆشداریی داوە کە لە ئەگەری ناسەقامگیر بوونی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و هاوپەیوەند بوونی بە کوردەکانەوە وڵاتانی ئەورووپی ناچار بە وەرگرتنی کۆتایی پەنابەران دەبن کە ئەو پرسە خۆی دەتوانێت سەقامگیری سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بخاتە مەترسیەوە.

ڕاوێژکاری سیاسی پەرلەمانی ئەورووپا، بەم حاڵەوە جەختی کردووە کە ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا سیاسەتە دژە کوردەکان و دوژمنانەکانی دژی ئەوانی گرتووەتە بەر و ئەبێ نیسبەت بە کۆنترۆڵ و ڕاگرتنیان هەوڵی بدرێت. مامدۆف جەختی کردووە کە کوردەکان لە عێراق و سووری ڕۆڵی گرنیگیان لە بەرەنگار بوونەویە دائش گێڕاوە و ڕێزگرتن لێیان زەروورییە.

ناوبراو جەختی کردووە کە ئەمریکا نابێت بەتەنیا و بە شێوەی تاک لایەنە لەسەر پرسی کوردەکان کار بکات بەڵکوو ئەو وڵاتە ئەبێ بە هاوڕیی ئەورووپا و وڵاتانی ناوچەکە وەکوو عێراق و تورکیا ئەو بابەتە چارەسەر بکات. پرسی کوردەکان بە هاوڕیی وڵاتانی ناوچە و نە بەس دەستێوەردانی وڵاتانی زلهێز کە مەودای زۆریان لەگەڵ ئەو ناوچە هەیە، چآرەسەر دەبێت و ئەوە باشترین کارێکە کە دۆستانی ڕاستەقینەی کوردەکان ئەبێ ئەنجامی بدەن.

News Code 33884

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =