پارتەکەی ئەردۆغان بەرپرسی مەرگی ئێبرۆ تیمتیکە

پارتی کوردی هەدەپە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە مەرگی ئێبرۆ تیمتیک پاریزەری کوردی زیندانی لە تورکیا بەهۆی مانگرتن لە خواردن، پارتی دەسەڵاتدار ئاک پارتیی بەرپرسی مەرگی ناوبراو ناساند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە مەرگی ئێبرۆ تیمتیک پارێزەری زیندانی کورد لە تورکیا بە هۆی مانگرتن لە خواردن وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە دەسەڵاتی تورکیا بەرپرسی مەرگی تیمتیکە، وتی:  تیمتیک بە هۆی سیاسەتەکانی مەرگی پارتی داد و گەشە گیانی خۆی لەدەست دا و هۆکاری مەرگری ناوبراو ئاکەپەیە.

ئەو پارتە جەختی کردووە کە بە نادادپەروەرییەوە مافی ژیان لە پارێزەرێک کە دەنگی دادپەروەریی بەرز دەکردەوە ئەستێندرا.

ئێبرۆ تیمیک و ئونسال لە یەکەم دادگایی کردندا بێ تاوان دەرچوون بەڵام لە ژێر گوشاری دەسەڵاتی سیاسی لە زیندان مانەوە و دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن و ئێمەش چەندین جار هاوارمان کرد کە گیانی ئەو دوو پارێزەرە لە مەترسیدایە بەڵام بەهۆی گوێ نەگرتنی ئاکەپە ئەوە ئێبرۆ گیانی لەدەست دا.

هەدەپە لە بەیاننامەکەیدا هێناویە: داوا لە دەسەڵات دەکەین؛ ئێمە تاقەتی بینینی مەرگێکی دیکەمان نییە. ئایتاچ ئونسال خێرا ئازاد بکەن. داوا لە خەڵک دەکەین کە هەر هەموومان پێکەوە ئەو ئاڵایەی کە ئێبرۆ بوێرانە هەڵیکردووە، ئێمە نەیهێنینە زەوی و بەرەوپێشی ببەین و پشتگیری لە ئونسال بکەین.

News Code 33860

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =