یەکێتی ئەورووپا گەمارۆ دەخاتە سەر تورکیا

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا لە یۆنان، لە گەمارۆدانی تورکیا لە ئەگەری نەگەیشتن بە ئەنجام لەسەر کێشەکان لە دەریای مەدیتەرانەی ڕۆژهەڵاتی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یۆرۆ نیوز، جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا هۆشداریی دا کە ئەگەر پێشکەوتنێک لە گفتوگۆکان لەسەر قەیران لە مەدیتەرانە، گەمارۆ دەخەینە سەر ئەنقەرە.

بورل ڕاشیگەیاند: ئێمە لیستێک لە کەسایەتیەکانمان پێک هێناوە و ئێستا هەندێک دارایی، و پاپۆڕی تورکیامان لەبەردەست دایە.

ئەو هەڕەشە دەستەبجێ کاردانەوەی ئەنقەرەی بەدواوە بوو. بە وتەی حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، هەڕەشە بە گەمارۆدان و سزادان هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات و بە پێچەوانەوە ئەو وڵاتە پتەوتر دەکاتەوە لەسەر بڕیارەکانی.

لە هەفتەی ڕابردوو، ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەنقەرە و ئاتێن لەسەر سەرچاوەی وزە لە بەشگەلێک لە ڕۆژهەڵات و مەدیتەرانە، بە مانۆڕی دەریایی ڕێکخراو لەلایەن دوو وڵاتەکەوە، توندتر بووەوە.

News Code 33859

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =