باری تەندروستی ٣٨٣١ نەخۆشی کۆرۆنایی ئێران ناجێگیرە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروست، بە ڕاگەیاندنی ژمارەی تووشبووان و گیان لەدەست داوانی نەخۆشی کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ڕایگەیاند کە باری تەندروستی ٣٨٣١ کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا ناجێگیر ڕاپۆرت کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری، ڕۆژی چوارشەممە پینجەمی خەرمانانی ٩٩ ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو ٢٢٤٣ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران ناسراوەتەوە کە بەم پێیە تا ئێستا ٣٦٥ هەزار و ٦٠٦ کەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون.

ناوبراو بە ئاماژە بە ١١٩ حاڵتی گیان لەدەست دان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، زیادی کرد: تا ئێستا ٢١ هەزار و ٢٠ کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لاری ژمارەی ڕزگار بووان لە کۆرۆناشی ٣١٤ هەزار و ٨٧٠ کەس ڕاگەیاند و وتی: باری تەندروستی ٣٨٣١ کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا ناجێگیر تۆمار کراوە.

News Code 33850

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =