گۆڕانکارییەکانی باشووری لوبنان گرینگ و هەستیارە/ دواتر قسە دەکەم

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەوی چوارشەممە بە بۆنەی ڕۆژانی موحەڕەم قسەی کرد و لە بەشێک لە ئەو قسەگەلە، گۆڕانکارییەکانی باشووری لوبنانی گرینگ و هەستیار وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەوی چوارشەممە بە بۆنەی ڕۆژانی موحەڕەم لێدوانی دا و دەسخۆشیی لە بەرینداربووانی بەرخۆدان و بنەماڵەکانیان کرد.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە ئەو لێدوانەدا بە گۆرانکارییەکانی ڕۆژی ڕابردوو باشووری لوبنان کاردانەوەی نیشان دا و وتی: ئەوەی کە ڕۆژی ڕابردوو لە باشووری لوبنان ڕووی دا کارێکی گرینگ و هەستیارە بەڵام من لەو بارەوە قسە ناکەم و دوایی لەسەری قسە دەکەم.

شیاوی باسە کە ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا پاگەندەی کرد کە بەدوای دزەی هێزەکانی بەرخۆدانی لوبنان لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو، بۆمبیان لە ئەو ناوچە هاویشتووە.

News Code 33844

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =