پێش نوێژی هەینی ئەهلی سوننەی کرماشان دەست نیشان کرا

مامۆستا عەبولڕەحمان مورادی لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادە بوونی ئایەتوڵڵا موستەفا عولەما نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پارێزگا وەکوو پێش نوێژی هەینی ئەهلی سوننەی کرماشان هەڵبژێردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر حاجی مامۆستا عەبدولڕەحمان مورادی پێش نوێژی هەینی ئەهلی سوننەی کرماشان ٤٢ ساڵیەتی و لەدایک بووی گەڕەکی جوانشیری ساری کرماشانە.

ناوبراو پێشتر پێش نوێکی هەینی مزگەوتگەلێک لە سەقز و دیواندەرە و پێش نوێژی قوتابخانەی زانستە ئاینییەکانی مزگەوتی دارولئەمانی والی سنەی لە ئەستۆ بووە.

ڕێوڕەسمی ناساندنی مامۆستا مورادی بە ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا موستەفا عولما نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پارێزگا و پێش نوێژی هەینی کرماشان، و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئایینی و سەربازی ئەو پارێزگا بەڕێوە چوو.

News Code 33842

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =