داهاتووی پەیوەندییە سەربازییەکانی عێراق و ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە بەغدا خوازیاری بەردەوام بوونی هاوکارییە سەربازییەکان لەگەڵ ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەخبار ئەلعراق، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنی ڕایگەیاند کە دەوڵەتی عێراق خوازیاری بەردەوام بوونی هاوکارییە هەواڵگری، پەروەردەیی و پاڵپشتییە ئاسمانییەکان لەلایەن ئەمریکاوەیە.

ناوبراو زیادی کرد: سوپای عێراق پێویستی بە یارمەتی سەربازی هەیە. سەفەری ئەم دواییەی لێژنەی عێراقی بۆ ئەمریکا سەرکەوتوو بوو.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی: ئەو ئامانجانەی کە ئێمە شوێنیان دەگرین دەگەڕێتەوە بۆ پێوەندی و هاوکاری نێوان عێراق و ئەمریکا لە بوارەکانی ئاسایس، بەرگری، ئابووری و وزە و بەتایبەتی کارەبا، نەوت و گاز.

ناوبرو درێژەی دا: پێش لە سەفەر بۆ ئەمریکا، کۆبوونەوەگەلێک لە بەغدا بە ئامادە بوونی نوێنەری رێبەرانی سیاسیمان بەڕێوە برد تا ئامانجەکانی خۆمان شرۆڤە بکەین. لە ئەو کۆبوونەوەگەلە نوێنەرانی هەرێمی کوردستانیش بەشداریان هەبوو.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە زۆربەی سیاسەتوانە عێراقییەکان لەبەر باس نەکردن لە چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق لە سەفەری کازمی بۆ واشنتۆن ڕەخنەیان گرتووە.

News Code 33836

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha