بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری فارین پالسی وەکوو یەکێک لە پاڵپشتەکانی مستەفا کازمی چاو لە کورد دەکات و لەوبارەوە نووسی تەنیا لە ئەگەری بەدی هاتنی خواستی کوردەکان، پاڵپشتی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێت.
ئەو گۆڤارە ئاماژەی کردووە کە بۆ کوردەکان چارەسەری هەمیشەیی کیشەکانیان لەگەڵ بەغدا لەسەر بودجە زۆر گرینگە و ئەگەر کازمی بتوانێت ئەو کێشەگەلە بۆ هەمیشە چارەسەر بکات لەلایەن کوردەکانەوە پاڵپشتی دەکرێت.
پالسی جەختی کردووە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بۆ سەرکەوتنی خۆی پێویستی بە پاڵپشتی کوردەکان هەیە. ڕێککەوتنی ئێستا لەسەر بودجە سەرکەوتنێکە و ئەگەر ناوبراو لەگەڵ کوردەکان لەو بارەوە نەگاتە ڕێککەوتن، نابێت چاوەڕوانی پاڵپشتی کوردەکان بێت.
بۆچوونی ئێوە