ئێران، تورکیا و ڕووسیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەکرد

ئێران، ڕووسیا و تورکیا وەکوو وڵاتانی دەستەبەرکاری ئاشتی ئاستانە لە پەراوێزی کومیتەی پێکهێنانی یاسا بنەڕەتی نوێی سووریا لە ژێنێف بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێران، ڕووسیا و تورکیا وەکوو وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاشتی ئاستانە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کومیتەی پێکهێنانی یاسای بنەڕەتی نوێی سووریا لە ژێنێف بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکردووە کە تێیدا لەسەر پێبەندی تەواو بە سەروەریی سووریا، سەربەخۆیی، یەکێتی ئەو وڵاتە و ڕێزی هەمەلایەنە بە ئەو بنەماگەلە جەخت کراوە.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: سەرجەم لایەنەکان لەسەر بڕیاری خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە هەر شێوەیەکدا و هەروەها بەرەوڕوو بوونەوەی جودایی خوازەکان کە دەبێتە هۆی لاواز بوونەوەی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا و هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتانی دراوسێ، جەخت دەکەن.

ئەو سێ وڵاتە دژایەتی خۆیانیان لەگەڵ ڕاگرتن و گواستنەوەی نایاسایی داهاتی نەوتی کە هی کۆماری عەرەبی سووریایە، دەربڕی. هەروەها ڕێککەوتنی کوردی سووریا لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکیان ئیدانە کرد.

لایەنەکان هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریا کە پیچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و کێشە لەسەر ئاسایشی ناوچەکە، ئیدانە کرد.

ئەو سێ وڵاتە ڕایانگەیاند کە کومیتەی پێکهێنانی یاسای بنەڕەتی نوێی سووریا ئەبێ لەگەڵ ڕۆحیەی سازش و بێ دەستێوەردانی بیانی و سەپاندنی بەرنامە لە دەرەوە درێژە بدات تا بگەنە ئەنجامی کۆتایی.

News Code 33831

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =