بازرگان و خەڵکی هەرێمی کوردستان، دەتوانن لە کام سنوورەوە هاتوچۆ بکەن

بەرپرسی ناوچەی سنووری باشماخ وتی: کەسانێک وەکوو بارزگانەکان و ئەوانە کە بەڵگەی نیشتەجێ بوون لە هەرێمیان هەیە، دەتوانن لە سنووری باشماخەوە هاتوچۆ بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەفشین شەعبانی ڕایگەیاند: لە کاتی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتوچۆکان سنووردار کراونەتەوە و وڵاتی عێراق ئێستاش هەر ڕێگری دەکات لە چوونی هەندێک کەس بۆ ناو وڵاتەکەی بەڵام کەسانێک وەکوو بازرگان و ئەوانەی کە بەڵگەی نیشتەجێ بوون لە هەرێمیان هەیە دەتوانن لە ئەو سنوورەوە بچنە ناو هەرێمی کوردستان.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لایەنی عێراقی تاقی کردنەوەی کۆرۆنا لە موسافرەکان دەگرێت، زیادی کرد: تێچووی تاقی کردنەوەی کۆرۆنا بۆ هەر موسافرێک لە سنووری باشماخەوە نزیک بە ١٢ ملیۆن ڕیاڵە کە لەلایەن وڵاتی عێراقەوە، وەردەگیردرێت.

News Code 33824

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =