بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە واشنتۆن پۆست، ڤیلادمیر ورونکۆف جێگری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری دژە تیرۆریستی، بە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوەی ڕاگەیاندووە کە ئەندامانی داعش ئازادانە لە گرووپی بچووک لە نێوان دوو وڵاتی عێراق و سووریا لە هاتوچۆدان بە شێوەیەک کە زیاتر لە ١٠ هەزار کەسیان ئێستا لە ئەو دوو وڵاتە چالاکی دەکەن.
ورونکۆف وتوویە کە ئەو گرووپە تیرۆریستییە خۆیی بۆ بووژانەوە گرووپ بەندی کردووە و چالاکییەکانیشیان نەک لە شوێنە کێشەلەسەرەکان لە عێراق و سووریا بەڵکوو لە هەندێک ناوچەی تریش زیادی کردووە.
بۆچوونی ئێوە