بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, محەمەدی حاجی مەحمود، سکتێری حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی دا رایگەیاند: بەبڕوای من، کۆمەڵێک بەرپرس لەماوەی چەند ساڵی رابردودا زەوییەکی زۆریان داگیرکردووە و ئێستاش ئەو شوێنانەیان سووتاندوە تاکو دۆسییەکانیان نەمێنێت.
باسی لەوەشکردووە کە ئەو بەرپرسانە خەڵکیان هانداوە ئەو کارە بکەن و رەنگە خەڵکانێکی دیکەش پێیانخۆشبوبێت کە شت بسوتێنن، ئەگەرنا حوکم لە دەستی شارەوانیدا نییە تاکوو بڕیاربدات.
دەشڵێت: "حزبەکان ناوێرن چاکسازی بکەن، چونکە بندیواریان نامێنێت و ئەمەش وا دەکات دەنگ نەهێنن لە هەڵبژاردنەکاندا."
بۆچوونی ئێوە