12 میراتی فەرهەنگی کوردستان تۆماری نەتەوەیی کرا

وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی لە دوو نامەدا تۆماری نەتەوەیی ١٢ ئاسەواری میراتی فەرهەنگی بە پارێزگاری کوردستان ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە نامەی دکتۆر عەلی عەسغەر موونسان بۆ بەهمەن موردانیا هاتووە: بە پەسەند کراوی کابینەی وەزیران، میراتی فەرهەنگی وەکوو " شێوەی دروست کردنی نانی کزینکە(ناوچەیەک بە پێشنیاری پارێزگای کرماشان)، " شێوەی دروست کردنی نانی نیوە فیس (ناوچەیەک بە پێشنیاری پارێزگای کرماشان)، " یاریی دامە"، " زانستی دروست کردنی خەڵۆز"، " شێوەی کۆپان دۆزی"، "گۆروابازی" لە رێکەوتی ١٣٩٨.٤.٥ لە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەیی متراتی فەرهەنگی تۆمار کراوە. هەر جۆرە هەوڵێک کە ببێتە هۆی پاراستن یان بووژانەوەی ئەو میراتە، لەسەری جەخت دەکرێت.

هەروەها لە نامەیەکی هاوشێوەدا دکتۆر موونسان بۆ پارێزگاری کوردستان تۆماری نەتەوەیی میراتی فەرهەنگی " شێویە دروست کردنی چنگکی چێوی، " شێوەی دروست کردنی نانی خۆجەیی کوولەکە باینجان" ، " شێوەی دروست کردنی شاڵی حاجیانە"، " شیوەی دروست کردنی دارجووت"، " مامۆستا نەسرین میرزایی؛ گەنجینەی زیندووی مرۆیی لە هەوڕگەری" و " مامۆستا عارف غوڵامی؛ گەنجینەی زیندووی مرۆیی لە شاڵبافی" لە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەیی فەرهەنگی، ڕاگەیاند.

News Code 33809

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha