ئامانجی تورکیا لە هێرش کردنە سەر هەرێمی کوردستان

پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتیمانی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: ئەرکی حکوومەتی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵە کە بەرانبەر پەلامارە پاوانخوازانەکانی تورکیا لە باکووری عێراق، بێتە دەنگ و کاردانەوەی جدی هەبێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: هێرشە ئاسمانی و زەوینیەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە بناری قەندیل و ناوچەکانی سیدەکان و برادۆست هەر زیاد دەکات و لەم دواییانەشدا تا سلێمانی و هەولێر گەیشت.

تورکیا دەڵێت ئۆپراسیۆنەکانی بۆ لەناوبردنی پارتی کرێکارانی کوردستانە کە بارەگا و بنکەی سەرەکیان لە قەندیلە.بەڵام  ئەم پەلامارانە بووتە هۆی کوژران و بریندار بوونی خەڵکی سڤیل لە هەرێمی کوردستان و ئاوارە بوونی و ماڵ وێران بوونی خەڵک و لە ناوچوونی ئاژەڵ و مەزرا و باخ و کشت وکاڵیان لەو ناوچەیە.

هەروەها زۆربەی کارناسانی سیاسی دەڵێن تورکیا پەکەکەی کردۆتە بیانوو و مەبەستی زیاتر کردنی نفووز و هەژموونی خۆیە لە ناوچەکەدا بە تایبەت لە سووریا و عێراق و گۆراندنی دیمۆگرافی ناوچە کوردنشینەکانی مەبەستە.

سەبارەت بەم هێرشانە سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، نوێنەری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وڵامی پرسیارەکانی هەواڵنێری مێهری داوەتەوە؛

 ئاستی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر  هەرێمی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیادتر دەبێت . دەوڵەتی ناوەندی عێراق وەک بەرپرسیار لە پاراستنی سنووری ئاسمانی و زەوینی هەموو وڵات دەتوانێ چە ڕێکارێک بگرێتەبەر بۆ کۆتایی هێنان بەم پەلامار دانە ؟

لە رووی یاسای نێودەوڵەتی و هەروەها یاسا بەرکارەکانی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستانیش پێویست دەکات کە دەوڵەتی عێراق و حکوومەتی فیدراڵی ئاسمان و زەوی و هەموو سنوورەکان بپارێزێت چونکوو ئەوە ئەرکی یاسایی ئەوانە و دەبێت ئەوەی کە بۆی دەکرێت لەوانە ڕێگای دیپلۆماسی و تەنانەت چەکی ئاسمانی بەکاریبێنێت و درێخی نەبێت. بە ڕای من دەبێ عێراق بە زووترین کات لە ڕێگای کۆمکاری عەرەبی، نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها ئەنجومەنی ئاسایشەوە گوشار بخاتە سەر تورکیا بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە.

پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە تایبەت هێزەکانی پاراستنی سنووری ئەو دەڤەری بادینانە بۆچی بەرانبەر ئەم هێرشانە بێدەنگن ؟

لە ڕووی ئەرک و یاساوە هێزەکانی سنوورەوانی و پاراستنی سنووری عێراق بەرپرسن لەو کارە و دواتر دەگاتە هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان. هێزی پێشمەرگە تا ئێستا چاودێری دۆخەکە دەکات چونکوو ئەم شەڕە لە گەڵ دەوڵەتێکی گەورەی وەکوو تورکیایە بەو هەموو لەشکر و هێزەوە و بە پێشمەرگە ناکرێت و دەبێت دەوڵەتی عێراق خۆی بە هوموو جیهازات و هەروەها هەموو توانای سیاسی و دیپلۆماسیەوە بێتە دەنگ و کاردانەوەی جدی هەبێت.

ئامانجی تورکیا لە هێرش کردنە سەر باکووری عێراق چیە ؟ ئەگەرچی خۆی دەڵێت بۆ لێدانی پەکەکەیە.

ئامانجی تورکیا پاوانخوازیە و پەکەکەی کردۆتە بیانوو. و لە سەر ئەو ڕیتمە ئەڕوات کە لە زۆربەی وڵاتانی دەرەوەی تورکیا گرتوویەتیە بەر بۆ بەرفراوان کردنی جێی نفووزی خۆی بە دەر لە پرسی پەکەکە تورکیا هەوڵ بۆ پاوانخوازی دەدات.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوچی هیچ کاردانەوەیەکی جدی نییە بەو هێرشانەی تورکیا ؟ ئایا پەیوەندی بە ڕێککەوتنە ئابووریەکانی پارتی و ئەردۆغانەوە هەیە ئەم بێدەنگیە ؟

ئەم پرسیارە دەبێ وتەبێژی حکوومەتی هەرێم وڵامی بداتەوە. ئێمە داوامان لە پەرلەمان کردووە هەڵوێستی جدی هەبێت و ڕێکای یاسایی بکرێت و ئێمە ناوخۆی و وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانمان لە پرسی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بانگ کرد و لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا قسەیان لەوبارەوە کرد.

سەبارەت بە هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمیش باس کرا و ئەوان ڕوون کردنەوەی خۆیان دا.

News Code 33805

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =