ئەمریکا نمانەیەکی شکست خواردووە

ڕێبەری باڵای ئێران لە دیدار لە گەڵ ئەنجومەنی وەزیران جەختیان کرد: ئەمریکا نمانەیەکی شکست خواردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئایەتوڵا خامنەیی , ڕێبەری باڵای ئێران ئەمڕۆ لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە لە گەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران دیداری کرد.

ڕێبەری لە بەشێک لە وتەدانەکەیاندا ئاماژەیان بە دۆخی جیهان و بە تایبەت سەرەڕۆییەکانی ئەمریکا دا و وتیان: کوشتن, شەڕنانەوە و دروست کردنی نائەمنی بەشێکە لە کارە باوەکانی ئەمڕۆی ئەمریکا لە جیهان.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە شکستی مەکتەبە جیاوازەکانی مرۆڤایەتی بۆ ئیدقارەی کۆمەڵگا، جەختیان کرد کە ئەمریکا وەک نمانەیەکی شکست خواردووە و بایەخە مرۆڤییەکانی وەک تەندروست، دادپەروەری و ئاسایش لە هەموو شوێنێک زیاتر، لە ئەمریکا خەریکە پێشێل دەکرێت.

 مەودای کۆمەڵایەتی لەوێدا زۆرە، ژمارەی برسی و بێ ماڵەکان لە ئەمریکا لە وڵاتانی جیهان زیاترە، بە گوێرەی وتەکانی خۆیان یەک کەس لە پێنج منداڵی ئەمریکایی، برسین وێرای ئەوەی کە نائەمنی و ڕێژەی جەنایەت لە ئەمریکا زۆرە.

ئەوەشیان وت کە سەرەڕای ئەم کێشە ناوخۆییانە ، کوشتن، شەڕنانەوە و دروست کردنی نائەمنی بەشێکە لە کارە باوەکانی ئەمڕۆی ئەمریکاییەکان لە سووریا، فەلەستین و یەمەن و پێشتریش لە عێراق، ئەفغانستان و ناوچەکانی وەک ویێتنام و هیرۆشیمایە.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بوونی کەسانێک لە سەرکردایەتی ئەمریکا کە بوونەتە هۆی بچووک کردنەوەی ئەم وڵاتە، نیشانەیەکی دیکەیە لە شکستی نمانەکانی مرۆڤی و ئارمانج شاری ڕوو لە هەڵدێری ڕۆژاوایی خواز.

 جەختیشیان کرد کە کارکردی ئێوە دەتوانێ ئەم نمانە زەقە لە چاوی خەڵکی جیهان نیشان بدات و هۆکاری دوژمنی و ترسی چەوسێنەران لە کۆمەڵگای ئیسلامی هەر ئەم بابەتەیە.

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕێبەری باڵای ئێران ئاماژەی بە تازیەباریی مانگی موحەڕەم و لەبەرچاو گرتنی ڕێنماییە تەندروستییەکان کرد.

News Code 33798

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =