دوایین هەواڵەکان لە سەر بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا لە ئێران

دکتۆر نمەکی وەزیری تەندروستی ئێران لە ڕێوڕەسمێکدا بە بۆنەی ڕێزلێنان لە کادیری پزیشکی وێڕای دەسخۆشی و ماندوونەناسی لە کادیری پزیشکی ڕایگەیاند کە ئەو چینە لە کۆمەڵگا هیچ کات لە دۆخی سەختدا لای نەخۆشەکانیان چۆڵ نەکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر نمەکی لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە کادیری پزیشکی بە ئاماژە بە شەهید بوونی ١٦٤ کەس لە کادیری پزیکشی ئێران وتی: لە لووتکەی گەمارۆکان و دۆخی ئەستەمی ئابووری کە هەمووان چاوەڕوانیان دەکرد کە ئێمە دوا هەناسەکانم هەڵبکێشین، گەردەلوولێک بە ناوی کۆرۆنا هات بەڵام لە کەمتر لە دوو مانگدا، کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەک لە جیهان درەوەشایەوە کە لە هاوردەکارێکی دەمامک، مادەی پاکژی و جیهازاتی پێداویستییەوە بووە هەناردە کارێکی بەهێز لە ئەو بوارە.

وەزیری تەندروستی راشیگەیاند: تەنانەت یەک پزیشک و پەرەستاری ئێران لە ڕۆژانی سەرەتایی کە ئیمکاناتی زۆریشمان نەبوو مانیان نەگرت و لە نەخۆشەکان دوور نەکەوتنەوە.

ناوبراو سەبارەت بە بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا جەختی کرد: هەم لەگەڵ کۆمانیا زانست بنەماکان و هەم لەگەڵ ڕێکخراوە ناسراوەکان، لە حاڵێکدا کە خەریکی کار لەسەر پێکوتەی کۆرۆناین و هاوکات خەریکی تاوتوێ کردن سەبارەت بە کۆمپانیا بەناوبانگەکان لە تەواوی جیهانین و پێشنیارگەلێکمان بۆ کڕینی پێکوتە پێشکەش کردووە بەڵام وڵاتێکی تایبەتمان لەبەرچاو نییە. لەسەر کڕینی باشترین و متمانەپێکراوترین پێکوتەیەک کە لەلایەن ڕێکخراوی جیهانی تەندروستییەوە پشت ڕاست کرابێتەوە کار دەکەین تا لە خزمەت خەڵکدا بین.

وەزیری تەندروستی لە کۆتاییدا زیادی کرد: گرووپگەلێکی جیاواز لە ئێران خەریکی بەرهەمهێنانی پێکوتەیەکین و زۆربەشیان لە ئاستی تاقی کردنەوەی سەرەتایی چوونەتە پێشەوە و بە پشتی خودا وەزارەتی تەندروستی وەکوو مەرجەعی سەرەکی لە زووترین کاتدا لە ئەو بوارەوە ڕاگەیاندن دەکات.

News Code 33788

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =